AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٥ ٢٠:١٦

کەنعانی:

ئێران بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕەت دەکاتەوە

ئێران بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕەت دەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران گەڵاڵەی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ لە دژی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی پەنجا و دووهەمی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کە لەسەر ڕوانگەی هەڵبژاردەیی و دوژمنانەیە، ڕەت دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی سیای مافی مرۆڤ لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی 52 ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران گەڵاڵەی بڕیانامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆبوونەویە 52 ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کە لە سەر ڕوانگەی هەڵبژاردەیی، دوژمنانە و بەرەوڕوو بوونەوە و بە ئامانجی سیاسی پێک هاتووە و پەسەند کراوە ڕەت دەکاتەوە و درێژ کردنەوەی ماوەی ڕاسپاردەی هەواڵنێری تایبەتی سەپێنداو لە دژی ئێران ئیدانە دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: دادوەری کردنی نادادپەروەرانە و هەڵەداوان لە ئەو بڕیارنامە کە ڕەشنووسەکەی بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی و بە ئامانجی کەمڕەنگ کردنەوەی پێشکەوتنە مافی مرۆڤییەکان لە ئێران، پێکهاتووە و پەسەند کراوە، ئەوە بەتواوەتی بێ بەڵگە دەکاتەوە و ئەبێ سەرەنج بدرێت کە ڕوانگەی ‌هەڵبژاردەیی، دوژمنانە و بەرەوڕوو بوونەوە لەسەر مافی مرۆڤ، دەرکراوێکی باشتر لە ئەو بڕیارنامەیەی نابێت.

News ID 45563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha